١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٢٦
ڕەخنەی چین لە ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆری سەردار سولەیمانی

نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی کە ئەمریکا بە تیرۆری سەردار سێپەهبۆد قاسم سولەیمانی لە بەغدا، یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی بنپێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "جانگ جون" ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێراندا پێی داگرت کە کردەوە و ئاکاری توند و تیژ، شەڕاشۆیی و یەکلایەنە خوازیی ئەمریکا لە راستیدا بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا و پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی جیهانە.

ناوبراو وتیشی دەوڵەتی چین بەردەوام ڕایگەیاندووە کە چین نەیاری دەکارهێنانی زەخت و زۆر لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندایە.

نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی ئەنجومەنی ئاسایش یەکەمین و گرینگترین بەرپرسی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نیودەوڵەتییە و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە دەبێ هەوڵی زیاتر بدەن بۆ کەم کردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان.

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێهەمی ژانڤییە بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی  ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو.

...........
340